یاریگا –
ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە یاریزانێکی لەدەست دەدات و لە یاریی داهاتووی بەرامبەر ڤیاڕیال بێبەش دەبێت.
تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، ئیدێر میلیتاو بەهۆی پێکانەکەی لە یاریی بەرامبەر لیل، لە یاریی داهاتووی ڤیاڕیال بێبەش دەبێت، کە بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لە خولەکی 57 بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە رانی چەپی یاریگای بەجێهێشت و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.
گیلێرمۆ رای پەیامنێری ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، گەرچی هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی میلیتاو دەستنیشان نەکراوە و راددەی پێکانی ئەو بەرگریکارە بەڕازیلییە دیاری نەکراوە، بەڵام لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال بێبەش دەبێت و هەفتەی داهاتوو لەو یارییەی لالیگا چوامێنی و رودیگێر لە دڵی بەرگری ریال مەدرید یاریی دەکەن.
رۆژی شەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە گەڕی نۆیەمی لالیگا لە یاریگای خۆی میوانداریی ڤیاڕیال دەکات.