ئیسپانیاگرنگترینمۆندیال

فیفا هەڕەشەی کشانەوەی رێکخستنی مۆندیالی 2030 لە ئیسپانیا دەکات

Yariga App

یاریگا –

فیفا هەڕەشەی کشانەوەی رێکخستنی مۆندیالی 2030 لە ئیسپانیا دەکات ئەگەر سەرۆکی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵنەبژێردرێت.

ئیمیلیۆ گارسیا سیلڤرۆ، بەڕێوەبەری یاسایی له‌ فیفا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای وەرزش لە مەدرید، پێی راگه‌یاندوون، ناتوانرێت مۆندیال لە ئیسپانیا بكرێت ئەگەر سەرۆکی نوێی فیدراسیۆنەکە هه‌ڵنه‌بژێردرێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووته‌وه‌، حکومەتی ئیسپانیا درک بەوە دەکات کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەبێت دەستبەجێ دەست بە پرۆسەی هەڵبژاردن بکات کە دڵنیابێت لەوەی سەرۆکەکەی بە شێوەیەکی دیموکراسی هەڵبژێردرێت.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، کۆبوونەوەكه‌ی ئیمیلیۆ گارسیا سیلڤرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای مه‌درید ئەرێنی بووه‌، ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ رێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان.

ئەنجێلۆ ریگۆپۆلۆس سه‌رۆكی به‌شی یاسایی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا باسی مەترسییەکانی بەردەم فیدراسیۆنی ئیسپانیا  كرد و گوتی،

دەبێت دۆخەکە چاره‌سه‌ر بكرێت، بە پێچەوانەوە، ئه‌گه‌ر زوو سه‌رۆك هه‌ڵنه‌بژێردرێت، فیفا و یوێفا ناچار دەبن دەستوەردان بکەن.

ئەلڤارۆ دی میگێل، سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیاش، بۆ ماركا گوتی،

داوا دەکەین کە پرۆسەی هەڵبژاردن دەست پێ بکات گرنگ نییە کێ سەرپەرشتی دەکات، ده‌مانه‌وێت به‌ زوویی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر میوانداریكردنی مۆندیالی 2030 هه‌بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button