یاریگا –
به‌هۆی ئه‌م رووداوانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو روویاندا وه‌ك كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا و هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئێران، دۆخی ناوچه‌كه به نائارامی تێده‌په‌رێت ، له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی عێڕاق و فه‌ڵه‌ستین دروست بكات.
كارگێری هەڵبژاردەی عێراق دەستیکردووە به ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه‌ی پلانی جێگره‌وه بدۆزێته‌وه به تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی لە ناوچەکەدا روودەدەن، یارییه‌كه‌ی نێوان عێراق و فه‌ڵه‌ستین له میانی یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیال له عێڕاق نه‌كرێت.
ناوچەکە شاهیدی هەلومەرجێکی نه‌خوازراوه کە وایکردووە هەندێک وڵات، لەنێویاندا عێراق، بیر لە پلانی فریاگوزاری بکەنەوە، ئەمەش نیگەرانی دروست كردووه سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی ئەمە کاریگەری لەسەر پلانەکانی میوانداریکردنی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە بەسرە هەبێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، ترسی هه‌یه ئه‌و شه‌ڕو ئاژاوه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه درێژه بكێشێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێڕاق و داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان هه‌بێت و نه‌توانن میوانداری یارییه‌كه بكه‌ن و یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانیش په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌كه له به‌سره بكه‌ن، كارگێری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نائاسایی یان بارودۆخێک کە له‌وانه‌یه ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
كارگێری هەڵبژاردەی عێراقی دەیەوێت یاریزانە پیشەگەرەکان بە زووترین کات بگەنە عێراق، نەک تەنها بەهۆی رووداوەکان، بەڵکو سوود له‌و ماوه‌یه وه‌ربگرن بچنە ناو کەشوهەوای مەشقەکان، بۆ ئه‌مه‌ش فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یاریزانە پیشەگەرەکانی ئاگادارکردووته‌وه، داوا له یانه‌كانیان بكه‌ن، رێگەیان پێبدرێت زوو پەیوەندی به هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكه‌ن
کاساس 26 یاریزانی بانگهێشت کرد بۆ دوو یاری پاڵاوتن بەرامبەر فەڵەستین و کۆریای باشوور، راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه ده‌یه‌وێت یاریزانه‌كان زووتر ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ئاماده‌كاری بكه‌ن و بتوانن له هه‌ردوو یارییه‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و له‌گه‌یشتن به مۆندیال نزیك ببنه‌وه .