ئیسپانیاگرنگترین

لە مانگی ئۆكتۆبه‌ر ریال مه‌درید چوار یاریی ئاگرین دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە مانگی ئۆکتۆبەر یارییه‌ ئاگرینه‌كانی بكات.

دوێنێ چوارشەممە لە گه‌ڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی لیلی فەرەنسی بە دۆڕاندنی یارییەکانی مانگی ئۆکتۆبەر دەستپێکرد.

یانەی ریال مەدرید بە 18 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووه‌ و بە سێ خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیایە.

یانەی ڕیال مەدرید بۆ بەرگریکردن لە نازناوی چامپیۆنزلیگ هەڵمەتەکەی دەستپێکرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە شتوتگارتی ئەڵمانیای بردەوە، دواتر بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە یانەی لیل دۆڕا.

ریال مەدرید لە گه‌ڕی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، له‌ 5 ئۆكتۆبه‌ر رۆژی شەممە، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەرامبەر ڤیاریال یاری دەکات و لە گەڕی دەیەمی لالیگا لە 19ی ئۆکتۆبەر رووبەڕووی سێلتاڤیگۆ دەبێتەوە.

هه‌روه‌ها رۆژی 21ی ئۆکتۆبەر لە گه‌ڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆند دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button