ئه‌مریکاگرنگترین

بلیتی یارییەکانی کام یانەی چامپیۆنزلیگ گرانترینە؟

Yariga App

یاریگا –

له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا نرخی بلیتی یارییه‌كان به‌ به‌راورد به‌ خوله‌ ناوه‌خۆییه‌كان نرخه‌كه‌ی به‌رزه‌ و به‌شێك له‌ یانه‌كانیش بۆ ئه‌ندامه‌كانیان نرخه‌كه‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاستۆن ڤێلا دوای ساڵانیك گه‌ڕایه‌وه‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، نرخی یارییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ یاریگای خۆی ره‌خنه‌ی هانده‌رانی لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ له‌ كاته‌گۆری یه‌ك له‌ نرخی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگ زیاتره‌، هه‌رزانترین بلیتی یاریی یاریگایی خۆی 112دۆلاره‌ و گرانترینی 128 دۆلاره‌ و ئه‌وانه‌ی بلیتی وه‌رزیان هه‌یه‌ 93 دۆلاریان لێوه‌رده‌گیرێت.

هانده‌رانی لیڤه‌رپوول به‌به‌راورد به‌ یانه‌كانی تری پرێمه‌رلیگ له‌ چامپیونزلیگ كه‌مترین پاره‌ بۆ نرخی بلیته‌كانیان ده‌ده‌ن كه‌ زۆرترینیان 81 دۆلاره‌.

نرخی بلیتی یارییه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی 83 دۆلار به‌رزترینه‌ و كه‌مترینیشی 49 دۆلار و 83 سه‌نته‌

هه‌رچی یانه‌ی ئارسیناڵه‌، كه‌مترین نرخی  له‌ كه‌تاگۆری چوار 98.71 دۆلاره‌ و به‌رزترین نرخیش 142 دۆلاره‌ كه‌ كه‌ته‌گۆری یه‌كه‌، به‌ڵام یانه‌كه‌ بڕیاریداوه‌ له‌ یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كه‌ نرخی بلیته‌كان له‌ كه‌ته‌گۆری دووه‌م كه‌متربكاته‌وه‌ بۆ 56.60 دۆلار.

نرخی بلیتی یارییه‌كانی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیاش به‌ به‌راورد به‌ خوله‌كانی تر هه‌رزانتره‌،

یانه‌ی بایرن میونخ نرخی بلیتی یارییه‌كانی  له‌ دواوه‌ی دوو گۆڵه‌كه‌ به‌ 22 دۆلاره‌، به‌ڵام له‌ كه‌تاگۆری یه‌ك  132 دۆلاره‌ و  به‌رزترینه‌.

یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆندریش به‌هه‌مان شێوه‌ی بایرن به‌ نرخێكی كه‌متر له‌ یانه‌كانی دیكه‌ بلیتی یارییه‌كان به‌ هانده‌رانی ده‌فرۆشێت كه‌ له‌ دواوه‌ی گۆڵه‌كان 21 دۆلاره‌ و به‌رزترینیشی 130 دۆلاره‌.

به‌ڵام یانه‌ی بایر لێڤه‌ركوزن هه‌رزانترین بلیتی یارییه‌كانی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی داناوه‌، كه‌ 17 دۆلاره‌  گرانترین بلیتیش 85.13 كه‌ له‌ یاریی به‌رامبه‌ر میلان فرۆشرا.

له‌ ئێتاڵیاش تێکڕای نرخی چوار یانە ئیتاڵییەکە گرانترە لە ئەڵمانیا و نزیكه‌ له‌ یانه‌ ئینگلیزییه‌كان.

گرانترین بلیت له‌ ئیتاڵیا یانه‌ی یۆڤێنتۆسه‌ كه‌ نرخی بلیتی یارییه‌كان بۆ ئەندامانی خۆی بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر شتوتگارد به‌  95.08 دۆلار بوو، هەرزانترین بلیتی پشت هەردوو گۆڵەکەیه‌ كه‌  49.75 دۆلاره‌، بۆ ئەوانەی ئەندامی یانه‌كه نین،‌ نرخه‌كان لە نێوان 54 دۆلار  بۆ 105 دۆلاره‌.

نرخی بلیتی یارییه‌كانی یانه‌ی ئەیسی میلان جیاوازە، بلیتی زۆر هەرزانتر لە یۆڤینتۆس پێشکەش به‌ هانده‌رانی ده‌كات، هەرزانترین بلیتی سان سیرۆ 21 دۆلاره‌، گرانترینیشی 109 دۆلاره‌.

هه‌رچی یانه‌ی ئینتەرمیلانه‌ نرخی بلیته‌كانی  هه‌رزانترینی 32 دۆلاره‌ و گرانترینی 110.56 دۆلاره‌.

له‌ ئیسپانیاش نرخی بلیتی یارییه‌كان بارسێڵۆنا گرانترینه‌، كه‌ هه‌رزانترینی 109 دۆلاره‌، له‌ به‌رامبه‌ردا گرانترینیش 180 دۆلاره‌.

هه‌رچی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌ نرخی بلیته‌كانی له‌ وێبسایته‌كه‌ی دانه‌ناوه‌ ته‌نها ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ ده‌توانن نرخه‌كه‌ ببینن، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو له‌ یاریی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی كه‌مترین نرخ 97 دۆلار بوو به‌رزترینیش 345 دۆلار بووه‌.

یانه‌ی ئاتێلتیكۆ مه‌دریدش نرخی بلیتی یارییه‌كانی به‌  50% كه‌متر له‌ نرخی گشتی ده‌داته‌ ئه‌ندامانی و هه‌رزانترین بلیتیشی 33 دۆلاره‌.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه‌ نرخی بلیتی یارییه‌كانی یانه‌ی بێنفیكایه‌ كه‌ 107 كه‌مترینه‌ و به‌رزترینیشی 165 دۆلاره‌ و یانه‌ی پاریس سان جێرمانیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ نرخێكی به‌رز بلیتی یارییه‌كانی ده‌فرۆشێت و هه‌رزانترینیان 82 دۆلاره‌ و به‌رزترینیشی 348 دۆلاره‌.

یانه‌كانی بارسێلۆنا و بێنفیكا و پاریس نرخی بلیتی یارییه‌كانیان گرانترینه‌ و بایرن و دۆرتمۆند و ئاتلێتكۆ هه‌رزانترینه‌

بابەتی زیاتر

Back to top button