چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

راهێنەری لیل: شەوەکە هەرگیز لەیاد ناکرێت

لیل کۆتایی بە باڵادەستی ریال مەدرید هێنا

Yariga App

یاریگا –

بڕونۆ جێنێسیۆ، راهێنەری لیل بردنەوە لە ریال مەدرید بە شەوێکی مێژوویی دادەنێت.

لیل کۆتایی بە زنجیرەی بردنەوەکانی ریال مەدرید هێنا، یانە مەدریدییەکە 14 یاریی بوو لە چامپیۆنزلیگ نەدۆڕابوو. یانە فەڕەنسییەکە بە تاکە گۆڵی جۆناسان دەیڤد، یارییەکەی بردەوە.

جێنێسیۆ لە دوای یارییەکە رایگەیاند

ئەوەی تیمەکەم کردی زۆر ناوازە بوو، هەوڵماندا ئەرکی خۆمان بە تەواوی جێبەجێ بکەین. گرنگترین بابەت بریتییە لە بڕوابەخۆبوون. دەبێت لەم جۆرە یارییانە، ئەرکی خۆت بە تەواوی جێبەجێ بکەیت، دەبێ گۆڵپارێز تۆپی زۆر مەترسیدار بگەڕێنێتەوە، هێرشبەر دەبێ گۆڵ بکات.

لە گێمی یەکەمدا زۆر باش بووین، بەیەکەوە یاریمان کرد و شەوێکی زۆر باشبوو بۆ هەمووان. خۆمان بە تەواوی بۆ یارییەکە ئامادە کردبوو، بەڕاستی شەوێکی لەبیرنەکراوە بۆ هەمووان. بە هەموو شێوەیەک فشارمانکرد، پێم وایە هەموو یاریزانان بێخەوش بوون و زۆر بە باشی، مامەڵەمان لەگەڵ سیناریۆی یارییەکەدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button