ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت مێژوویەکی هەرگیز تۆمارنەکراوی نووسیەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت بەردەوامە لە نووسینەوەی سەروەریەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول و ئەمشەویش بە تۆماکردنی ریکۆردێک دڵێ هاندەرانی خۆشکرد.

سڵۆت کە ئەم هاوینە لە فاینۆردەوە روویکردە ئانفیڵد بۆ شوێنەکەی یۆرگن کڵۆپ، بەربژێرێکی دڵخوازی راهێنەرە ئەڵمانیەکە بوو بۆ ئەو پۆستە.

ئەمشەو لە میانی دووەم یاری خۆیان توانیان دوای ئەیسی میلان، توانیان بۆڵۆنیا وەک دووەم یانەی دیکەی ئیتاڵی بکەنە نێچێری خۆیان لەو پاڵەوانێتیە و 2-0 شکست بە یانە تازە سەرکەوتووەکەی چامپیۆنزلیگ بێنن.

بەو بردنەوەیە، راهێنەرە هۆڵەندیەکە کۆی سەرکەوتنەکانی لەگەڵ رێدز گەیاندە 8 لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاند لە تەنها 9 یاریی سەرەتای خۆیدا لەو یانەیە. کە ئەوەش بێ پێشینەیە لە مێژووی هەر راهێنەرێکی دیکەی لیڤەرپوول.

دوو یاریی داهاتووی سڵۆت بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس و ئارسیناڵ دەبێ لە خولی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button