ئیسپانیاگرنگترین

ئەفسانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا رووبەڕوودەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕوودەبنەوە.

هەژماری فەرمی ئەکادیمیای ئاسپایەر بڵاویکردووەیەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لە 24ـی مانگی یازدەی ئەمساڵ لە یارییەکی دۆستانە ئەفسانەکانی ریال مەدرید رووبەڕووی ئەفسانەکانی بارسێلۆنا دەبنەوە.

یارییەکە لەلایەن ئەکادیمیا قەتەرییەکە رێکدەخرێت و لە یاریگای خەلیفەی نێودەوڵەتی لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.

تاوەکو ئێستا ناوی ئەو ئەفسانانە ئاشکرا نەکراوە کە بەشداری یارییەکە دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکرێت کۆمەڵێک ئەفسانەی گەورەی هەردوو یانەکە ئامادەبن.

دوایین پێکهاتەی ئەفسانەکانی ریال مەدرید بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی یانەکە؛

گۆڵپارێزان: بویۆ, کاسیاس, کۆنترێراس
بەرگریکاران: ئاربێلوا, رۆبێرتۆ کارلۆس, پاڤۆن, فێرناندۆ سانز, راوول براڤۆ, ئیڤان کامپۆ.
ناوەڕاستکاران: زیدان, کارێمبێۆ, ماکمەنەمان, سیدۆرف, میلا, ئاماڤیسکا, سۆلاری, فیگۆ, مارتن ڤاسکێز, گرانێرۆ.
هێرشبەران: راوول گۆنزالێز, بوتراگوینۆ, ئالفۆنسۆ, باپتیستا, مۆریانتس.

دوایین لیستی ئەفسانەکانی بارسێلۆنا بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی یانەکە؛

ئانگۆی, بێلێتی, دیهو, سێرجی بارخوان, فێرناندۆ ناڤارۆ, تراإۆرس, جۆردی لۆپێز, جوڵی, ساڤیۆلا, ریڤاڵدۆ, رۆناڵدینیۆ, چاڤی گوزمان, فرانسیسکۆ کۆکۆ, خوان کارلۆس, گۆیکۆێتکسیا, رۆجەر گارسیا, جیۆڤانی, جۆفری & بۆیان کریکچ.

بابەتی زیاتر

Back to top button