چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری لیڤەرپوول V بۆڵۆنیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لیڤەرپوول لە دووەم یاری خۆیدا بە وەشانە نوێیەكەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بۆڵۆنیا دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆڵۆنیا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول – كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

 

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوولی ئارنە سڵۆت لە یەكەم یاری خۆیدا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە شێوازە نوێیەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئەیسی میلانی بردەوە.

رێدز لە كۆی شەش یاری لە پێنج یاری بەرامبەر یانەكانی ئیپسویچ تاون، برێنتفۆرد، مانچێستەر یونایتد، بۆرنمس و وۆڵڤز براوە بوون و بەرامبەر نۆتینگهام یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی یەكەمی پرێمەرلیگ دێن و بە جیاوازی یەك خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵی دووەمەوەیە.

بۆڵۆنیا لە یەكەم یاری خۆیدا لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر شاختار بە بێ گۆڵ یەكسان بوون.

لە خولی ئیتاڵیش لە كۆی شەش یاری تەنیا یەك یاری بردووەتەوە و چوار یاری یەكسان بووە و یەك یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی سێزدەیەمی سێریا ئەی دێت.

پێشتر هیچ كات هەردوو یانە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك نەبوونەتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بەبێ فێدێریكۆ كیێزا و هارڤی ئیلیەت رووبەڕووی بۆڵۆنیا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا تواناكانی ئەلیسن و داروین نونێزی بۆ گەڕاوەتەوە و ئامادەن بۆ یاریكردن.

لەبەرامبەردا بۆڵۆنیا بە بێ هەریەك لە لۆرێنزۆ دی سیلڤێستری، تۆماسۆ پۆبێگا، كامبیاگی، ئوسامە عەزووزی وفێرگسن بێ بەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، سێمیكاس

گراڤنبێرخ، ماك ئایستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، دیاز

گاكپۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆڵۆنیا

سكۆروپسكی

پۆش، بیوكێما، لوكومی، لیكۆگیانیس

ئابیشەر، فڕیولەر، ئوربانسكی

ئۆرسۆلینی، كاسترۆ، ئێندۆی

بابەتی زیاتر

Back to top button