ئه‌مریکائینگلتەراگرنگترین

کامالا هاریس کۆمێنتارییەکی بەناوبانگی ئالان شیرەر لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت

''فشار تەنیا بۆ تایەی ئۆتۆمبێلە نەک بۆ ساکا

Yariga App

یاریگا –

تیمی هەڵمەتی بانگەشەی کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکانی بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەشێک لە کۆمێنتاری ئالان شیرەر، ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەکاردەهێنن.

تیمی هاریس، ڤیدیۆییەکی نوێی کامالا و تیم واڵز، یاریدەدەرەکەی لە پلاتفۆڕمی تیکتۆک بڵاوکردووەتەوە. ساوند تراکی کۆمێنتارییە بەناوبانگەکەی شیرەری لە یۆرۆی 2024 بەکارهێناوە.

لە قۆناخی هەشتی یۆرۆی 2024، ئینگلتەرا بە لێدانی یەکلاییکەرەوە لە سویسرای بردەوە، شیرەر کۆمێنتاری یارییەکە بوو و ستایشێکی زۆری یاریزانانی هەڵبژاردەی سێ شێرەکانی کرد و کۆمێنتارییەکە بە ”فشار تەنیا بۆ تایەکانی ئۆتۆمبێلە” ناوبانگی دەرکرد.

شیرەر لە کۆمێنتارییەکە دەڵێت

پاڵمەر، بێڵینگهام، ساکا، تۆنی، ترێنت… فشار؟ فشاری چی؟ فشار بۆ تایەکانە، ئەمە نەوەیەکی جیاوازە، هەست بە فشار ناکەن.

@kamalahq

Harris-Walz 🤝

♬ original sound – kate

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە 5ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکانە و هاریسیش بەربژێری دیموکراتەکانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button