ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئارتێتا پێکانی یاریزانێکی ئارسیناڵی راگەیاند

لە یارییەکەی پاریس سانجێرمان کە گەنەرز 2-0 بردیەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارتێتا دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان پێکانی یاریزانێکی ئارسیناڵی راگەیاند، بەڵام هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی نادیارە.

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵی ئینگلیزی هۆکاری گۆڕانکاری جورین تیمبەر بەرگریکاری یانەکەی لە پشووی نێوان هەردوو گێمی یاریی پاریس سانجێرمانی ئاشکراکرد و گوتی :’تیمبەر هەستی بە کرژبوونی ماسوڵکەکانی کرد و ئێمەش نەمانویست سەرکێشی پێبکەین، لەم هەفتانەی دواییدا ژمارەیەکی زۆر خولەک یاریی کرد، پێویستە بە باشترین شێوە ئەم دۆخە بەڕێوە ببەین’.

تیمبەر لە سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی گەنەرز لە پرێمەرلیگ بەشداریی کردووە، تەنیا لە یاریی یەکەم یەدەک بوو، دواتر لە هەر پێنج گەڕەکەی دواتر سەرەکی بوو.

لەوانەیە بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ساوسامتن لە پرێمەرلیگ بێبەش بێت کە رۆژی شەممەی داهاتوو دەکرێت.Jurrien Timber

بابەتی زیاتر

Back to top button