هانزی فلیك: لە ئاستی یاریزانەكانم رازیم و پێوویستە بەردەوام بین
یاریگا –
هانزی فلیك، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوە گەورەكەی یانەكەی بەرامبە یەنگ بۆیز دەكات.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری یەنگ بۆیزی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول – كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ.
بارسێلۆنا لە خولەكی 8 لەلایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی گۆڵی یەكەمیان كرد و پاشان رافینیا لە خولەكی 34 گۆڵی دووەمی كرد. ئینیگۆ مارتینێز لە خولەكی 37 گۆڵی سێیەمی كاتالونییەكانی كرد. لیڤاندۆڤسكی لە خولەكی 51 و محەمەد كامارا بە هەڵە لە خولەكی 81 گۆڵی چوارەم و پێنجەمی بارسایان كرد.
🔥 FULL TIME!!!!! 🔥#BarçaYoungBoys pic.twitter.com/ckbeK9UndA
— FC Barcelona (@FCBarcelona) October 1, 2024
لە دوای یارییەكە هانزی فلیك گوتی:
شتێكی باشە جیاوازی گۆڵمان زۆر بێت، چونكە نازانین ئەم شێوازە نوێیەی چامپیۆنزلیگ چۆن كار دەكات.
ناتوانم تەنیا باسی یەك یاریزان بكەم، ئێمە تیمێكین، رافینیا دەتوانێت بە باشی یاری بكات ئەگەر یاریزانەكانی دەوروبەری باش یاریی بكەن، من دڵخۆشم.
ویستمان پشوویەک بە پێدری بدەین، دڵنیا نەبووین لە زوو هاتنە ناوەوەی فرێنکی بەڵام شتەكان بە باشی بەڕێوەچوو.
دەبێت کەمێک بەهێزتر یارییەکان دەست پێ بکەین و پاسی زیاتر بدەین، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی خولەکەکاندا ئەوەش باشتر دەبێت.
یاریزانەكان شایشتەی دوو رۆژ پشوون.
لە ئاستی یاریزانەكان رازین و دەبێت بەمشێوەیە بەردەوام بین لە یاریی داهاتوو هەروەها دوای پشووی نێودەوڵەتی.
ناتوانم چاوەڕێی گەڕانەوەی گاڤی بکەم چونکە لە راهێنانەکاندا ئەو کوالێتییە سەرسوڕهێنەرەی دەبینم.
بارسێلۆنا لە یاری داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەرووی بایرن میونشن دەبێتەوە.