ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

پەیامێکی پڕ وزە لە بوکایۆ ساکاوە بۆ هاندەرانی ئارسیناڵ

''ساڵەکەیە''

Yariga App

یاریگا –

بوکایۆ ساکا، ئەستێرەی ئارسیناڵ پەیامێکی دڵخۆشکەر ئاڕاستەی هاندەرانی تیمەکەی دەکات.

لە دوای بردنەوەی ئارسیناڵ 2-0 لە پاریس سانجێرمان، ساکا روونیکردەوە، چاوی لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە، ئەمەش دوای لەدەستدانی نازناوەکە لە دوو وەرزی رابردوودا، لە بەرژەوەندی مانچێستەر سیتی.

ساکا لە دوای یارییەکە بە CBS Sportی راگەیاند

نامەوێت فشار لەسەر خۆمان دروستبکەم، بەڵام پێم وایە، ئەمساڵ ساڵەکەیە. لە دوو ساڵی رابردوودا زۆر نزیکبووین، ئەمساڵ نزیکتر دەبین و هیوادارم ئەمساڵ ساڵەکە بێت.

ساکا، یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئارسیناڵ و ئەم وەرزە گۆڵکاری تیمەکەی خۆیەتی لە پرێمەرلیگ و رۆڵێکی باڵای لە دروستکردنی گۆڵ و گۆڵکردن هەیە؛

لە چەند ساڵی رابردوودا، زۆرجار دووەم بووینە، بەڵام ئەم وەرزە شتێک لە ناخمەوە داوای بردنەوە دەکات، بڕوایەکی زۆرم بەخۆم هەیە.

دوو شت هەیە کە زۆر یارمەتیدەرە، دەبێ بڕوایەکی تەواومان بەخۆمان بێت، دەبێ بڕوامان وابێت، ئێمە باشترینین. لە بەرامبەر پاریس سانجێرمان، ئەمەمان پیشاندا، بە هاوتیمەکانی خۆم راگەیاندووە، کاتێک رووبەڕووی یانەی گەورە دەبینەوە، دەبێ پەیامی خۆمان بگەیەنین.

یاریی داهاتووی ئارسیناڵ لە پرێمەرلیگ بەرامبەر ساوسامتنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button