چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکێ هۆکاری دۆڕانەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ ئاشکرا دەکات

''بەرگریکارانمان زۆر لاوازبوون''

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان پەرێشانە و نازانێت کەی تیمەکەی دەتوانێت لە ئەوروپا تۆپی پێیەکی باش پێشکەش بکات.

سانجێرمان لە گەڕی دووەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ، 0-2 بە ئارسیناڵ دۆڕا. هەریەکە لە کای هاڤێرتز و بوکایۆ ساکا گۆڵەکانی یارییەکەیان کرد.

ئێنریکێ بەر لە یارییەکە عوسمان دێمبێلێی بانگهێشتی یارییەکە نەکرد و هۆکارەکەش بۆ ناکۆکیی نێوانیان دەگەڕێتەوە، ئێنریکێ لە دوای یارییەکە گوتی

ئەمشەو زۆر لە ئاستی راستەقینەی خۆمان دووربووین. ئارسیناڵ لەڕووی فشار و دروستکردنی چڕی، زۆر لە ئێمە باشتربوو. ئەستەمە ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستبهێنێت، کاتێک نەتوانیت لە رووبەڕووبوونەوەی تاک یاریزانیدا سەربکەویت.

بەرگریکارانی ئارسیناڵ زۆر بە باشی رێگرییان لە هێرشبەرانی ئێمە کرد، پێچەوانەی بەرگریکارانی ئێمە، نەیاندەزانی پێشبینی جووڵەی هێرشبەرانی ئەوان بکەن. ئارسیناڵ باشتربوو.

هەرچەندە سانجێرمان پێشەنگی لیگ وەنە و یاریی یەکەمی چامپیۆنزلیگی لە جیڕۆنا بردەوە، بەڵام ئێنریکێ لە ئاستی تیمەکەی رازینییە

بەڕاستی ناتوانم بەڕوونی ئاستی تیمەکەم هەڵبسەنگێنم، دەبێ تاوەکو کۆتایی وەرز چاوەڕێ بین. ئارسیناڵ بەهێزترین تیمی ئەم قۆناخە بوو کە رووبەڕووی ببینەوە، لە سەرەتای یارییەکەوە دەمانزانی، فشارمان لەسەر دروستدەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button