ئاسیاسعوودیەعێراق

لە سعودیە قوە جەوییە و تەعاون رووبەرووی یەکتر دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

قوە جەوییە لە دووەم یاریی خۆیدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر تەعاون یاریی دەکات.

لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 قوە جەوییە لە سعودیە رووبەرووی تەعاونی ئەو وڵاتە دەبێتەوە، ئەمڕۆش لە یاریگای وەرزشی شا عەبدوڵا جەوییە دوایین یەکەی مەشقی خۆی کرد، وسام رزق راهێنەری قەتەڕی قوە جەوییە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند:

ئێمە لە نێو براو دۆستەکانمانین لە سعودیە، تەعاون یەکێکە لە تیپە بەهێزەکانی کۆمەڵەکەمان و ئەوان خاوەن راهێنەرێکی بەتوانان کە پێشووتر لە رەیانی قەتەری راهێنەرایەتی کردووە، بە شێوەیەکی زۆرباش بۆ یارییەکە ئامادەین و یاریزانی ئاستبەرزمان هەیە کە دەتوانین خاڵەکانی ئەم یارییە بە دەستبهێنین.

عەلا عەباس هێرشبەری قوەجەوییە کە لە هۆڵی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادەبوو، دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی گوتی:

هەمووان دەزانن خولی سعودی پێنج گەڕی لێ رۆشتووە بەڵام خولی ئەستێرەکانی عێراق تەنها دوو گەڕ یارییمان کردووە کە ئەمەش کاریگەری خۆی هەیە، یانەکانی عێراق هەموو کات چاویان لە کێبڕکێیە لەو خولانەی بەشداری تێدا دەکەن، ئامانجامان سەرکەوتنە و بە سێ خاڵی یارییەکە بگەڕێینەوە بەغدا.

تەعاونی سعودی لە یاریی رابردوودا لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە خالیدیەی بەحرێنی بردبۆوە و قوە جەوییەش لە بەغدا بەرامبەر ئالتین ئەسیری تورکمانستانی سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، هەر یەکەیان خاوەن سێ خاڵن و بەجیاوازی گۆڵ تەعاون لە ریزبەندی یەکەم و جەوییە لە ریزبەندی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button