ئینگلتەرا

پرێمەرلیگ دانی بە هەڵەی ناوبژیواندا نا و کارتە سوورەکەی برونۆی سڕییەوە

Yariga App

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تانەیەکی یانەی مانچێستەر یونایتدیان قبوڵ کردووە و کارتە سوورەکەی برونۆ فێرناندێز سڕاوەتەوە.

برونۆ لە یاری ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر تۆتنهام بە کارتێکی سووری راستەوخۆ کرایە دەرەوە بەهۆی فاوڵێک کەسەر جەیمس مادیسن. دواتر یونایتد تانەی لە بڕیارەکە دا و ئەمڕۆش کارتەکەی سڕایەوە.

سەرەتا بڕیار وابوو، ئەو یاریزانە بۆ سێ یاری سڕبکرێت بەهۆی ئەوەی کارتە سوورەکە راستەوخۆ بوو، بەڵام بەگوێرەی بەیاننامەی مانچێستەر یونایتد، دان بەوەدا نراوە کە بە هەڵە کراوەتە دەرەوە. بەمەش ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە لە یاری داهاتوو بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا ئامادە دەبێت.

مانچێستەر 3-0 دۆڕا بە تۆتنهام لەو یارییەی برونۆ کرایە دەرەوە و یانەکەی بە 10 یاریزان یارییەکەیان تەواوکرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button