ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

کیێزا تووشی پێکان بوو

Yariga App

فرێدیریک کیێزا یاریزانی تازەی یانەی لیڤەرپوول تووشی پێکان هات و لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر بۆلۆنیا بەشدارنابێت.

کیێزا بەهۆی پێکانی بەردەوام لە ریزەکانی یوڤێنتۆس دوورخرایەوە و فرۆشرا بە لیڤەرپوول. پاش یاریکردن بۆ 78 خولەک لەگەڵ یانە تازەکەی، سەرلەنوێ تووشی پێکان هات.

بڕیار وابوو سبەینێ لەگەڵ لیڤەرپوول رووبەرووی بۆلۆنیا ببێتەوە لە ئەنفیڵد. بەڵام ئارنی سلۆتی راهێنەر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەو یارییە وتی “فیدیریکۆ دوێنێ مەشقەکانی ئەنجام دا، بەڵام ئەمڕۆ ئازاری هەبوو وە لە یارییەکەی سبەینێ ئامادە نابێت. هەڵبەت پێمان ناخۆشە، هەم بۆ ئێمەش بەڵام زیاتر بۆ خۆی چونکە زۆر حەزی دەکرد یاریی چامپیۆنزلیگ لە ئەنفیڵد ببینێت بە تایبەت کە بەرامبەر تیمێکی ئیتاڵی بوو”.

سلۆت باسی ئەوەی نەکرد، کیێزا تەنها بۆ ئەم یارییە دادەبڕێت یاخود زیاتر.

لیڤەرپوول یەکەم یاری ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگیشی هەر بەرامبەر یانەیەکی ئیتاڵی ئەنجامدا کاتێک  3-1 لە ئەیسی میلانی بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button