چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری بایەر لیڤەركوزن V ئەیسی میلان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بینەری یارییەكی دیكەی بەهێز لە نێوان هەردوو یانەی بایەر لیڤەركوزن و ئەیسی میلان دەبین.

وا بڕیارە ئومڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بایەر لیڤەركوزن لە یاریگای بای ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانم ئەیسی میلان بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول – كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بایەر لیڤەركوزن بە راهێنەرایەتیكردنی چابی ئاڵۆنسۆ لە یەكەم یاریدا بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە فاینۆردیان بردەوە.

لە بەرامبەردا ئەیسی میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بەرامبەر لیڤەرپوول شكستیهێنا.

بایەر لیڤەركوزن لە كۆی پێنج یاری وەرزی نوێی بۆندسلیگادا لە سێ یاری براوە بووە و یارییەك یەكسان بووە و بەرامبەر لایپزیگیش شكستیهێنا.

بە كۆكردنەوەی دە خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی بۆندسلیگا دێن و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای بایرن میونشنی پێشەنگەوەیە.

لە بەرامبەردا ئەیسی میلان لە كۆی شەش یاری تەنیا لە سێ یاریدا براوە بووە و دوو یاری یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی یازدە خاڵ لە پلەی سێیەمی سێریا ئەی دێت و بە جیاوازی دووخاڵ لە دوای ناپۆلی پێشەنگەوەیە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

چابی ئاڵۆنسۆ بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە ئامادەیە و هیچ یاریزانێكی لەو یارییە بێ بەش نابێت.

میلان بە بێ هەریەك لە ئیسماعیل بن ناسر، ئالیساندرۆ فلۆرێنزی و ماركۆ سپۆرتیلۆ رووبەرووی لیڤەركوزن دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایەر لیڤەركوزن 

هرادێكی

تاپسۆبا، تا ، هێنكاپێ

فریمپۆنگ، چاكا، ئاندریخ، گریماڵدۆ

تێریر، ڤیرتز

بۆنیفاس

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەیسی میلان

ماینان

ئێمیرسن، تۆمۆری، گابیا، هێرناندێز

فۆفانا، ریێندێرس

پولیسیچ، لۆفتوس چیك ، لیاو

مۆراتا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button