ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسامۆندیال

بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی ئینگلیزی دەوێت

فلیک پێی سەرسامە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا چاوی لە گواستنەوەی مەیسن گرینوود، هێرشبەری ئۆڵێمپیک مارسیلیایە.

دوای دەستپێکە سەرنجڕاکێشەکەی لە فەڕەنسا، گرینوود خەریکە دووبارە دەبێتەوە سەردێری هەواڵەکان، ئەمەش سەرنجی هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنای راکێشاوە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، بەهای گرینوود دەگاتە 60 ملیۆن پاوەند جیا لە بارسێلۆنا، یانەکانی پاریس سانچێرمان، ئاتلێتیکۆ مەدرید و بایرن میونشن چاودێری دەکەن.

گرینوود کێشەی قووڵی لە مانچێستەر یونایتد هەبوو، ل ەوەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ خێتافی کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بەڵام تێن هاخ ئامادەنەبوو جارێکی دیکە ئاوێتەی یانەکەی بکاتەوە، بۆیە لە هاوینی رابردوودا، پەیوەندی بە مارسیلیاوە کرد.

گرینوود لە شەش یاریی لیگ وەندا، پێنج گۆڵی کردووە، لە پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵکارانی خولەکە دێت.

ئامانجی داهاتووی گرینوود، گۆڵکردنە لە ئانجێ، کە بڕیارە شەوی هەینی لە لیگ وەن، رووبەڕوو ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button