ئاسیاعێراقکوردستان

ئەمڕۆ شورتە بەرامبەر یەکێک لە بەهێزترین یانەکانی ئاسیا یاریی دەکات

مەواس: دەمانەوێ ناوی عێراق بەرز بکەینەوە

Yariga App

یاریگا –

لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا شوڕتە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر هیلال یاریی دەکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ( 1ـی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەری 2024) لە گەڕی دووەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شورتە بەرامبەر هیلالی سعودی یاریی دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش شوڕتە لە یاریگای ئەمیر فەیسەڵ بن فەهد دوایین یەکەی مەشقی خۆی کرد، مەحمود مەواس هێرشبەری سوری یانەی شورتە پێش یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی باس لە ئاستی هیلال و ئامادەکاری تیپەکەی کرد و گوتی:

دەمانەوێ ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین تاوەکو ناوی عێراق بەرزتر بکەینەوە، لە دووری خاک و هاندەرانمان یاریی دەکەین بۆیە بەدەستهێنانی خاڵێکیش کارێکی گرینگە بۆ ئێمە، هیلال یانەیەکی پڕ ئەستێرەیە هەوڵدەدەین بە شێوازێکی جیاواز بەرامبەریان یاریی بکەین و سەرکەوتنەکانی ئەم تیپە رابگرین.

هەر سێ یاریزانی کورد ئاکام هاشم و رێوان ئەمین لەگەڵ ئەحمەد زیڕۆ لەگەڵ شاندی شورتە لە سعودیە ن و بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ئامادەن، بە گوێرەی دوایین پێکهاتەی شوڕتە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق پێدەچێت ئاکام هاشم بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر دیالا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و بوە جێی متمانەی راهێنەر و هاندەرانی یانەکە.

هیلالی سعودی لە ریزبەندی چوارەم دێت یەک یاریی کردووە و سێ خاڵی هەیە، شوڕتەش دوای یەکسان بوونی لە یاریی رابردوو بەرامبەر نەسری سعودی خاوەن یەک خاڵە و لە ریزبەندی حەفتەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button