چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری بارسێلۆنا V یەنگ بۆیز؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بارسێلۆنا لە دووەم یاری خۆیدا بە شێوازە نوێیەكەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەنگ بۆیز دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویك میوانداری یەنگ بۆیز بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول- كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا لە یاری رابردوو بەرامبەر مۆناكۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك تووشی شكست هات و دەیانەوێت ئەمڕۆ تۆڵەی دۆڕاندنەكەیان بكەنەوە.

بارسێلۆنای هانزی فلیك بە شێوازێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێك لە هەشت یاری یەكەمی یاریگا لە حەوت یارت براوە بوونو لە یارییەكیش بەرامبەر ئۆساسونا تووشی دۆڕانێكی گەورە بوون و بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەیان دۆڕاند.

یەنگ بۆیز لە یەكەم یاری بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا تووشی دۆڕانێكی قورس بوو بە سێ گۆڵی بێ وەڵام شكستیانهێنا.

لە سوپەرلیگی سویسراش دوای تێپەڕبوونی هەشت هەفتە تەنیا شەش خاڵیان كۆكردووەتەوە و لە ریزبەندی یازدەیەم دێن.

پێشتر هەردوو یانە هیچ جارێك لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك نەبوونەتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە ئێریك گارسیا، تێر شتیگن، دانی ئۆلمۆ، فێرمین لۆپێز، مارك بێرناڵ، ئەندریاس كریستێنسن، رۆناڵد ئاراوخۆ، گاڤی و فرێنكی دی یۆنگ بێ بەش دەبێت.

لە بەرامبەردا یەنگ بۆیز بە بێ پاتریك فایفەر و فاسینت كۆنتێ رووبەرووی بارسا دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا

پێنا

كۆندێ، كۆبارسی، مارتینێز، بالدێ

كاسادۆ، پیدری

یامال، تۆرێ، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یەنگ بۆیز

بالمۆس

ئاتیكامێ، كامارا، زۆكرۆ، هادام

نیاسێ، لاوپەر

مۆنتێرۆ، ئۆگرینیج، كۆلێی

گانڤووڵا

بابەتی زیاتر

Back to top button