چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری ئارسیناڵ V پاریس سانجێرمان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ گەڕێكی دیكەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە شێوازە نوێیەكەی بەڕێوە دەچێت و چەند رووبەرووبوونەوەیەكی بەهێز دەبینین.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سانجێرمان بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی خول – كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ لە یەكەم یاری خۆیدا بە شێوازە نوێیەكەی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئاتڵانتا بە بێ گۆڵ یەكسان بوون.

پاریس سانجێرمانیش لە یەكەم یاریدا بە زەحمەت و بە تاكە گۆڵێك لە جیڕۆنایان بردەوە.

گەنەرز بە چوار بردنەوە بەرامبەر یانەكانی وۆڤز، ئاستۆن ڤیلا،تۆتنهام و لێستەر سیتی و دوو یەكسان بوون بەرامبەر برایتن و مانچێستەر سیتی وەرزی 2024/25یان دەستپێكردووە.

بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن و بە جیاوازی یەك خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەن.

پاریس لە شەش هەفتەی لیگ وەندا لە پێنج یاری براوە بووە و یارییەكیش یەكسان بووە، لە یانەكانی مۆنپیێلیێ، لیل، برێست، رێن و لۆ هاڤەر بردووەتەوە و بەرامبەر رێمسیش یەكسان بووە.

هەردوو یانە پێشتر دوو جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە و هەردوو یارییەكەش بە یەكسان بوون كۆتایی هاتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

گەنەرز بە بێ مارتن ئۆدیگارد، ئالێكساندەر زێنچینكۆ، تۆمیاسو، كیران تێرنی و میكێل مێرینۆ رووبەرووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا پاریس بە بێ عوسمان دێمبێلی، گۆنچالۆ رامۆس، كێمبێپێ و لوكاس هێرناندێز بەرامبەر ئارسیناڵ یاری دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

تیمبێر ، سالیبا، گابریێل، كالافیۆری

رایس، جۆرجینیۆ، هاڤێرتز

ساكا، ترۆسارد، مارتینێلی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان

دۆناروما

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێندێس

ڤیتینیا، فابیان رویز، نێڤێس

باركۆلا، ئاسینسیۆ، دۆوی

بابەتی زیاتر

Back to top button