ڤیدیۆ هه‌واڵکوردستانیاریگا

ڤیدیۆ راپۆرتی سه‌رجه‌م که‌ناله‌کان بۆ دیاری کردنی باشترینه‌کانی تۆپی پێ سالی 2016

یاریگا
بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی وەرزشی و ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکارانی وەرزشی، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا،، ماڵپەڕی یاریگا نێت باشترینەکانی تۆپی پێی کوردستانی ڕاگەیاند.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ 24-1-2017 لە هۆڵی ڕۆشەنبیری و لاوان لە شاری هەولێر، ماڵپەڕی یاریگا نیت ناوی باشترینەکانی تۆپی پێی کوردستانی ڕاگەیاند کە بەهۆی ڕاپرسێکی گەورە ئەنجام درا، تێیدا ڕاهێنەران و میدیاکارانی وەرزشی و جەماوەریش دەنگیان دا و بەشدارییان کرد، ئەنجامی ڕاپرسییەکەش بەو شێوەیەی خوارەوە بوو :

باشترین یاریزان : فەرحان شەکور یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر و یاریزانی ئێستای نەوتی ناوەڕاست
باشترین گۆڵپارێز: دیدار حامید گۆڵپارێزی پارساڵی یانەی ئارارات و ئێستای یانەی هەولێر
ڕابەر خالید: باشترین یاریزانی لاو دەستنیشان کرا.
باشترین ڕاهێنەر: یوسف کاکێ ڕاهێنەری هەولیر بوو.
باشترین یاریزانی پیشەگەر: هەردی سیامەندی یاریزانی یانەی مینا دەست نیشان کرا.
باشترین ناوبژیوان: یوسف سەعید ناوبژیوانی شاری کەرکووک باشترین ناوبژیوان دەرچوو.

ڤیدیۆ  که‌ناله‌کان :

که‌نالی سپێده‌

که‌نال کورد سات نیوز

 

که‌نالی رووداو

که‌نالی  کوردستان 24

راپۆرتی که‌نالی وار

 

که‌نالی رێگا

 

که‌نالی  که‌ی ئین ئین

 

که‌نالی په‌یام

 

که‌نالی بیابان

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close