فه‌ره‌نساگرنگترین

لێدوانێکی ئاگرین لە ئێنریکییەوە بۆ دێمبێڵێ

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هاندەرانی پاریس سانجێرمان شۆک بوون بە بڕیارە چاوەڕواننەکراوەکەی لویس ئێنریکی بە دوورخستنەوەی بۆ یاریەکە ئارسیناڵ.

لەم هەواڵەی خوارەوە سەرچاوەی کێشەکان بزانە:

لویس ئێنریکێ بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو لەسەر عوسمان دێمبێڵێ دەدات

لە لێدوانی پێش یاریەکەیان بەرامبەر گەنەرز، راهێنەرە ئیسپانیەکە زۆر بە راشکاویی قسەی لەسەر یاریزانە فەڕەنسیەکە کرد و لە دوورخستنەوەی بە کاریگەر نازانێ بۆ سەر یانەکەی و وتی

یەکێ نەزانێ بە دێمبڵیەوە هەرگیز هیچ یاریەک نەدۆڕاوین. نەخێر، بە ئەویشەوە لەگەڵ نیوکاسڵ، میلان، بروسیا دۆرتمۆند و بارسێلۆنایش لە یاریگای خۆمان دۆڕاین.

ئێنریکی هۆکاری دوورخستنەوەی عوسمانی بۆ پابەندنەبوون بە یاساکانی یانەکە گەڕاندەوە و بەبێ پێچ و پەنا وتی

ئەگەر کەسێک لەگەڵ یاساکانی تیمەکەدا نەگونجێ، واتا ئامادە نابێ بۆ هەفتەیەکی زۆر گرنگی وەک ئەم یارییە.

پی ئێس جی یاری یەکەمەیان بەرامبەر جیرۆنای ئیسپانی زۆر بە ئەستەم و بە تاکە گۆڵێکی هەڵە لە خولەکی 90 بردەوە، سبەی شەو ئەرکیان لە لەندەن ئاسانتر نابێت بەرامبەر کوڕانی میکێل ئارتێتا کە چاویان لە بردنەوەی سێ خاڵی یاریەکەیە دوای ئەوەی لە یاریی یەکەمیان 0-0 لەگەڵ ئاتاڵانتا کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button