ئاسیاسعوودیەعێراق

ئەحمەد سەڵاح: هیلال شایەنی بەشداریکردنە لە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا-

راهێنەری شوڕتە دەڵێت ئەگەر بە دەست من بێت ئەوا هیلالی سعودی لە خولی ئینگلیزی بەشداری پێدەکەم.

سبەی سێشەممە ( 1ـی تشرینی یەکەم \  ئۆکتۆبەری 2024 ) لە گەڕی دووەمی خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا کاتژمێر 9ـی شەو لە یاریگای ئەمیر فەیسەڵ بن فەهد لە سعودیە،  شوڕتەی عێراقی  رووبەرووی هیلال دەبێتەوە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی کە ئەمڕۆ لە سعودیە بەڕێوەچوو تیایدا ئەحمەد سەڵاح راهێنەری شوڕتە بەشداری کردوو دەربارەی یارییەکە و ئاستی هیلال گوتی:

هیلال یەکێک لە باشترین و بەهێزترین یانەکانە، شانازی دەکەین بەرامبەر ئەو یانەیە یاریی دەکەین بەڵام ئێمە لێیان ناترسین و بە پلانەکانی خۆمان ئەو تیپە رادەگرین، جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ئێمە و هیلال، بە دەستهێنانی خاڵێکیش بۆ ئێمە زۆر گرینگ دەبێت، ئەگەر من بەر پرسیارێتیم  لە فیفا هەبوایە ئەوا یانەی هیلالم لە پرێمەرلیگ بەشداری پێدەکرد، چونکە ئەوەندە تیپێکی باشن لە هەموو روویەکەوە، لەگەڵ رێزی زۆرم بۆ یانەی نەسڕ کە توانیمان خاڵێکیان لێ وەربگرین، بەڵام هیلال تیپێکی تەواو جیاوازە.

لە یاریی رابردوودا هیلال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3 _ 1 لە رەیانی قەتەڕی بردبۆوە و شوڕتەش لە نێو یاریگای خۆی لەگەڵ نەسری سعودی یەکسان بوو، یاری داهاتووش هیلال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر عەینی ئیماڕاتی یاریی دەکات و شوڕتەش لە بەغدا رووبەرووی باختاکۆری ئۆزبەکی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button