ئاسیاعێراقگرنگترین

چوار یاریزانی کورد بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنی مۆندیال بانگهێشتی عێراق کران

ئەحمەد یاسین جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەی عێراق

Yariga App

یاریگا –

کاساس بۆ یارییەکانی فەڵەستین و کۆریای باشوور بانگهێشتی چوار یاریزانی کوردی کردووە، جارێکی دیکە بانگهێشتی ئاکام هاشمی نەکردووە.

خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکانی فەڵەستین و کۆریای باشوور راگەیاندووە کە 26 یاریزانن، چوار یاریزانی کورد (مێرخاس دۆسکی، ئوسامە رەشید، یوسف ئەمین، ئەحمەد یاسین)ـی بانگهێشت کردووە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندووە، هەریەکە لە زیدان ئیقبال و دانیلۆ سەعید و فرانس پوترس بەهۆی پێکانەوە بۆ ئەو دوو یارییە بانگهێشت نەکراون.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنی مۆندیال

گۆڵپارێزان: جەلال حەسەن، فەهد تاڵب، حوسێن حەسەن

بەرگریکاران: رێبین سولاقا، مێرخاس دۆسکی، زەید تەحسین، سەعد ناتق، مەناف یونس،حوسێن عەلی، ئەحمەد یەحیا، موستەفا سەعدون.

ناوەڕاستکاران: یوسف ئەمین، عەلی جاسم، ئیبراهیم بایش، ئەمجەد عەتوان، سەفا هادی، لوکاس شێلمن، محەمەد تائی، مونتەزیر ماجد، لوئەی عانی، ئەمیر عەماری، ئوسامە رەشید.

هێرشبەران: ئەیمەن حوسێن، موهەنەد عەلی، عەلی حەمادی، ئەحمەد یاسین.

بابەتی زیاتر

Back to top button