عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ یاریزانێک ریزەکانی هەولێر بەجێدەهێڵێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە هەڵدەوەشێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یادگار ئیبراهیم گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر هەڵدەوەشێنێتەوە و هەردووکیان لە یەکتری جیا دەبنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یادگار ئیبراهیم هێرشبەری یانەی هەولێر ریزەکانی یانەکەی بەجێهێشتووە و بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە یانەکە، ئەو هێرشبەرە کوردە لە دوو یاریی یەکەمی یانەکەی قەڵاومنارە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر دیالا و دهۆک ناوی لە لیستی یاریزانانی تیمەکەی سەمیر بابۆ نەبوو.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یادگار ئیبراهیم شاری هەولێری بەجێهێشتووە و بە بەڕێوەبەری کارەکانی راگەیاندووە نایەوێت بگەڕێتەوە و ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە بەجێدەهێڵێت، کە ئەم هاوینە لە سەیدسادقەوە روویکردە ریزەکانی هەولێر.

یادگار وەرزی ڕابردووی لە خولی نایابی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ دانا کامەران هێرشبەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە تۆمار کردنی 18 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە.

یادگار ئیبراهیم (24 ساڵان) پێشتر لە یانەکانی بازیان و ئاشتی و نەفتی شیماڵ یاریی کردووە و وەرزی رابردوو لە ریزی یانەی سەیدسادق لە خولی نایابی کوردستان یاریی دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button