بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستان

کەیوان چەمچەماڵی؛ ئەو یاریزانە کوردەی دوای وازهێنانی لە یاریکردن بووەتە بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانان

ئەمساڵ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق 23 گرێبەستی واژۆ کردووە

Yariga App

یاریگا –

کەیوان چەمچەماڵی دوو ساڵە وازی لە یاریکردن هێناوە و بووەتە بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانان، لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بووەتە ژمارەیەکی گەورە و ئەمساڵ زیاتر لە 23 گرێبەستی گەورەی واژۆ کردووە.

کەیوان چەمچەماڵی (32 ساڵ) دوو ساڵ لەمەوبەر بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا، کە درێسی یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز، شێروانە و هەڵۆی پۆشیوە و لەگەڵ هەڵۆ یانەکەی گەیاندووەتە ریزی یانە نایابەکان و لەگەڵ نەورۆزیش پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێناوە.

کەیوان چەمچەماڵی، لە یاریزانییەوە بۆ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانان
کەیوان چەمچەماڵی، لە یاریزانییەوە بۆ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانان

ئەمساڵ 23 گرێبەستی یاریزانانی واژۆ کردووە

کەیوان چەمچەماڵی کە دوو ساڵە دەستی بەم کارەی کردووە، لەبارەی پیشە نوێیەکەی لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی :’لەبەر ئەوەی لە زۆربەی یاریزانە کوردەکان نزیکم و پەیوەندییەکی باشم هەیە، هەستمکرد دەتوانم ببمە بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانان، ئامانجمە یاریزانانی کورد بگوازمەوە یانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئێستا بەشێکی یاریزانەکانی بەغدا و باشووری عێراق خۆیان داوام لێدەکەن ببمە بەڕێوەبەری کارەکانیان’.

کەیوان لەبارەی گرێبەستەکانی ئەمدواییەی گوتیشی :’ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 23 گرێبەستم بۆ یاریزانەکان واژۆ کردووە، لەدیارترین گرێبەستەکانم چوونی ئیبراهیم غازی بوو بۆ زەوڕا و بردنی شێروان کوردستان بۆ حدوود، هەریەکە لە عیماد عیسا و شوان مەحموود و هەنگاو محەمەد و هاوکار جەمال و تەقی محەمەدیشم بردە ریزەکانی نەورۆز’.

کەیوان دەشڵێت :’لەم رۆژانەی دوایی دیار یاخی کاپتنی نەورۆزم بردە ریزەکانی نەفت، یاریزانێکی ئێرانیشم بردە ریزەکانی هەندرێن و مورتەزا کوڕی لوئەی سەڵاحیشم گواستەوە ریزەکانی گازی باکوور’.

ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 23 گرێبەستم بۆ یاریزانەکان واژۆ کردووە، لەدیارترین گرێبەستەکانم چوونی ئیبراهیم غازی بوو بۆ زەوڕا و بردنی شێروان کوردستان بۆ حدوود، هەریەکە لە عیماد عیسا و شوان مەحموود و هەنگاو محەمەد و هاوکار جەمال و تەقی محەمەدیشم بردە ریزەکانی نەورۆز.

دیارترین گرێبەستەکانی ئەمساڵی کەیوان چەمچەماڵی لە کوردستان و عێراق

ئیبراهیم غازی – زەوڕا

شێروانە کوردستان – حدوود

عیماد عیسا – نەورۆز

شوان مەحموود – نەورۆز

هەنگاو محەمەد – نەورۆز

هاوکار جەمال – نەورۆز

ئیبراهیم محەمەد – نەورۆز

محەمەد تەقی – نەورۆز

چێنەر جەلال – میسان

حەسەن حسێن – میسان

رێزدار وەلید – پێشمەرگەی سلێمانی

ئیسماعیل یاسین – پێشمەرگەی سلێمانی

موسا شکور – پێشمەرگەی سلێمانی

عەلی میرکە – گازی باکوور

محەمەد سەلام – گازی باکوور

محەمەد خزەیر – مینا

دیار یاخی – نەفت

نیما خالد – هەندرێن

مورتەزا لوئەی سەڵاح – گازی باکوور

بابەتی زیاتر

Back to top button