ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە کلاسیکۆ ریکۆردێکی مێژوویی بارسێلۆنا یەکسانبکاتەوە
یانەی ریاڵ مەدرید نزیک بووەتەوە لە شكاندنی یەکێک لە ژمارە پێوانەییەکانی بارسێلۆنا و ئەگەری ئەوەش هەیە لە کلاسیکۆی مانگی داهاتوودا، ببێت بە خاوەنی ژمارە پێوانەییە تازەکە.
لۆس بلانکۆس بە سەرکردایەتی کارلۆ ئەنچلۆتی، لە کۆتا 40 یاری رابردوودا تووشی هیچ شکستێک نەهاتووە لە لالیگا پاش بەرامبەربوونەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید.
ریکۆردەکەی ئەنچلۆتی درێژترینە لە مێژووی ریاڵ مەدرید دا، بەڵام ژمارەی پێوانەیی لالیگا و بارسێلۆنا پێشتر توانیوییەتی لە 43 یاریدا هیچ یارییەک نەدۆڕێنێت. بارسا لە سەردەمی زێڕینی دا، لە نێوان مانگی چواری 2017 تاوەکو مانگی پێنجی 2018 ئەو ریکۆردەی تۆمارکردووە.
مەدرید لە سێ یاری داهاتووی لالیگا رووبەرووی ڤیاریاڵ، سێلتاڤیگۆ و بارسێلۆنا دەبێتەوە، ئەگەر بتوانێت بە بێ شکست لێیان رزگاربێت ئەوا لە کلاسیکۆدا ریکۆردەکە یەکسان دەکاتەوە و پاشان بەرامبەر ڤالێنسیا شەڕی شکاندنی دەکات
مێرەنگی لە ماوەی ئەم 40 یارییەدا 29 یاری بردووەتەوە و 11ش بەرامبەر بووە، وە توانیوییانە 93 گۆڵ تۆماربکەن بە رێژەی 2.3 گۆڵ بۆ هەر یارییەک.