ئیسپانیاگرنگترین

وادەی گەڕانەوەی چوار ئەستێرەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت

دوایین زانیاریی لەسەر یاریزانە پێکراوەکانی بارسا

Yariga App

یاریگا –

وادەی گەڕانەوەی چوار ئەستێرەی سەرەکی بارسێلۆنا بۆ یاریکردن ئاشکرا دەکرێت.

ماڵپەڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لەماوەی 24 بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی بارسێلۆنا بگەڕێتەوە و بۆ یاریکردن ئامادەبێت، کە ناوەڕاستکارەکەی بارسا لە 22ـی نیسانەوە بەهۆی پێکان دابڕاوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕە ئیسپانیەکە، پابلۆ گاڤی ئیسپانی پاش پێکانێکی درێژخایەن لە گەڕانەوە نزیکبووەتەوە، یاریزانەکە دەیەوێت لە یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر یەنگ بۆیز لە چامپیۆنزلیگ یاخود بەرامەر ئالاڤێس لە گەڕی نۆیەمی لالیگا یاریی بکات.

بەڵام ستافی پزیشکی یانە کاتالۆنییەکە پەلە لە گەڕانەوەی ناکەن، نایەنەوێت مەترسی لەسەر دروست بکەن، دەیانەوێت زیاتر مەشق بکات و لەدوای پشووە نێودەوڵەتییەکان رووناکی سەوز بۆ گەڕانەوەی هەڵدەکەن. گاڤی 331 رۆژە بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی لە یاریکردن دابڕاوە.

فێرمین لۆپێز

رێلێڤۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، جیا لەو دوو یاریزانە، پێشبینی دەکرێت لەدوای پشووە نێودەوڵەتییەکان فێرمین لۆپێز بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبێتەوە و بۆ یاریکردن بگەڕێتەوە. فێرمین ماوەی مانگێکە بەهۆی پێکان یاریی بۆ بارسا نەکردووە.

سەبارەت بە دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی نوێی یانەکە، کە لە 16ـی سێپتێمبەرەوە تووشی پێکان بووە، پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەر بۆ یاریکردن بگەڕێتەوە و ئەگەری هەیە بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ یاریی بکات.

هانزی فلیک ئێستا لە هێڵی ناوەڕاست تەنیا پێدری، مارک کاسادۆ و پابلۆ تۆرێی لەبەردەستە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە هیوای بەوەیە لە 20ـی ئۆکتۆبەر و بۆ یارییەکەی سێڤییا تواناکانی هەر چوار یاریزانەکەی بەتەواوی بۆ بگەڕێتەوە.

دی یۆنگ

بابەتی زیاتر

Back to top button