بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات

کریس ئامانجی گەورەی هەیە

Yariga App

یاریگا –

نەسڕ گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەستپێکردووە.

ئامانجی ئێستای رۆناڵدۆ، بەشداریکردنە لە مۆندیالی 2026 و زۆر لە سعوودیە ئاسوودەیە. بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکان بێت، رۆناڵدۆی خاوەن پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر، گفتوگۆکانی لەگەڵ نەسڕ بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە.

گرێبەستی ئێستای رۆناڵدۆ، لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت، بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 دادەنێت.

نیکۆلۆ شیرا، رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەی یاریزانان لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆڕمی ئێکس ئاشکرایکردووە، رۆناڵدۆ و نەسڕ گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست دەکەن. رۆناڵدۆ روونیکردووەتەوە، دەیەوێت ببێتە یەکەم یاریزان شەش جار بەشداری لە مۆندیالدا بکات.

لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعوودیدا، رۆناڵدۆ پێنج گۆڵی کردووە و ئەمڕۆ لە چامپیۆنزلیگی بژاردەی ئاسیا، رووبەڕووی رەیانی قەتەڕی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button