ئینگلتەراگرنگترین

خانمە سەرمایەدارێک یانەیەکی لەندەنی دەکڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

خانمە سەرمایەدار، ئاماندا ستاڤیلی نیازی لە کڕینەوەی یانەیەکی لەندەنی هەیە و پێشبینی دەکرێ لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆسەکە یەکلایی بکرێتەوە.

ئاماندا و وەبەرهێنان لە تۆپی پێدا هەنگاوێکی تازە نییە، ئەو مێژووییەکی هەیە لەگەڵ یانەکانی ئینگلتەرا و کۆتا جاریش پێش یەوەی رووبکاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وەبەرهێنانی زیاتر، لە یانەی نیوکاسڵ پشکی هەبوو کە ساڵی 2021 لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بە بەهای 305 ملیۆن پاوەند پشکیان لەو یانەیە کڕیبوو. بەڵام ئەم هاوینە لێی هاتنەدەرەوە.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، ئێستا ئەو خانمە بەریتانیە لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە بۆ کڕینی بەشێک لە پشکەکانی یانەی تۆتنهام.

رۆژنامەی میرەری ئینگلیزی باس لەوە دەکات تا پێش کۆتاییهاتنی ئەم ساڵ، پرۆسەی کڕینەکە بە ئەنجام دەگەیەنێ

بابەتی زیاتر

Back to top button