ئینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

چاره‌نووسی دۆنارۆما بۆ یارییه‌كه‌ی ئارسیناڵ ئاشكرا ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی چانسی به‌شداریكردنی دۆنارۆما بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ ئاشكرا ده‌كات.

رۆژی سێشه‌مه‌ی داهاتوو له‌ گه‌ری دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ كاتژمێر 10:00 شه‌و هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان و ئارسیناڵ له‌ یاریگای ئیمارات به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووته‌وه‌، دۆنارۆما لە ئازاری پێکانەکەی لە رانی رزگاری بووە، لە پێنجشەممەی رابردووەوە لە راهێنانە به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌شداریكردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە لە دوایین یاری بەرامبەر رێنێس له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گیش نه‌بووه‌،ئه‌مه‌ش بۆ ئەوەی زۆر 100% بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ ئاماده‌بێت.

رۆژنامه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌، لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس پلەبەندییەکی بۆ گۆڵپارێزه‌كان دانه‌ناوه‌، بەڵام دۆنارۆما له‌ یارییه‌كه‌ گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ده‌بێت.

لە یارییەکانی ئەم دواییە، لویس ئێنریکی ماتڤی سافۆنۆڤی گۆڵپارێزی رووسی یاریی پێكرد، كه‌ سەرەتای ئەم وەرزە لە یانەی کراسنۆدارەوە پەیوەندی بە یانە پاریسیه‌كه‌ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button