ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

موسیالا پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی دەنێرێت

''ئامادەم بۆ هەموو شتێک''

Yariga App

یاریگا –

جەمال موسیالا، ئاماژە بە جێهێشتنی بایرن میونشن دەکات.

گرێبەستی ئێستای موسیالا لە هاوینی ساڵی 2026 لە میونشن بەسەردەچێت، تاوەکو ئێستا گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باڤارییەکە دەستپێنەکردووە.

جەمال ئاماژە بۆ یارییکردن لە دەرەوەی ئەڵمانیا دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە، مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکەی دەکەن.

مان سیتی دەیەوێت موسیالا بکاتە شوێنگرەوەی کێڤن دی بڕۆین، چونکە تەواوی ئاماژەکان بۆ تەواوبوونی کاروانەکەی لە مان سیتی دەرکەوتوون و لەوانەیە دوا وەرزی بێت.

موسیالا لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرتس دەڵێت

تاوەکو ئێستا هیچ پلانێکم نییە. نامەوێت زۆر بیر لە داهاتووی دووربکەمەوە، چونکە ساڵ بۆ ساڵ، مانگ بۆ مانگ دۆخەکە دەگۆڕێت. بەڵام بۆ هەموو شتێک ئامادەم.

موسیالا لەگەڵ کەتیبەکەی کۆمپانی، لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button