ئیسپانیاگرنگترین

لالیگا پەیامێکی توند بۆ پاڵپشتی ڤینیسیۆس بڵاودەکاتەوە

''بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین''

Yariga App

یاریگا –

لالیگا داوای دەستگیرکردنی چەند هاندەرێک دەکات، کە هەڵمەتێکی ‘پڕ لە رق’یان لە دژی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید پێکهێناوە.

بڕیارە چەندین هاندەر، لە یاریی دێربی گەورەی مەدریدی ئەمشەو، هوتاف لە دژی ڤینیسیۆس جونیۆر بدەن. بەشداربووانی هەڵمەتەکە، بە هاشتاگی “#MetropolitanoConMascarilla” (‘مێترۆپۆلیتانۆ بە ماسک’) هەڵمەتێکی فراوانیان لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا دەستپێکردووە و دەیانەوێت ئەمشەو دژی ڤینی هوتاف بدەن.

لەماوەی ساڵێکدا، چەندین هاندەر بەتۆمەتی سووکایەتیپێکردن و ئاڕاستەکردنی وشەی رەگەزپەرستی بە ڤینیسیۆس دەستگیرکراون. لالیگا لەسەر هەڵمەتەکە بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە

داوای دەستبەجێ دەستگیرکردنی بەشداربووانی هەڵمەتەکەی دژی ڤینیسیۆس دەکەین، نابێ رێگە بە رێکلامکردن بۆ ئەم رەگەزپەرستییە بدەین.

ئەم هەڵمەتە دەچێتە چوارچێوەی تاوانکاری رق و کینە، ئەمەش بەڕوونی لە یاسای تاوانەکان دیارییکراوە. لالیگا بە توندترین شێوە ئەمجۆرە کردەوانە سەرکۆنە دەکات، چونکە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەرە بەمجۆرە رەگەزپەرستییە دەدات.

ساڵی رابردوو، چوار هاندەری ئاتلێیتکۆ مەدرید بە تۆمەتی هەڵواسینی بووکەڵەیەکی هاوشێوەی ڤینیسیۆس لەسەر پردێکی مەدرید دەستگیرکران. پێشتریش سێ هاندەری ڤالێنسیا هەشت مانگ بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژایەتی لە بەرامبەر ڤینیسیۆس دەستگیرکران.

لە مارس/ئاداری رابردوودا، ریال مەدرید سکاڵای لە نووسینگەی داواکاری گشتی تۆمارکرد، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆییەکی هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا، کە پڕبوو لە هوتافی رەگەزپەرستی دژی ڤینیسیۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button