ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بۆچوونی جیاواز لەبارەی پێکانەکەی هاری کەینەوە

بەشێکیان گەشبینن

Yariga App

یاریگا –

ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری بایرن میونشن هیواخوازە هاری کەین بۆ یاریی داهاتوویان لە چامپیۆنزلیگ ئامادەبەت.

کەین لە یاریی دوێنێ بەرامبەر بایەر لیڤەرکوزن 1-1، تووشی پێکان بوو. هەرچەندە ئەستێرە ئینگلیزییەکە هیچ شووتێکی بۆ نێو گۆڵی لیڤەرکوزن نەبوو، لە دوا ساتەکانی یارییەکەدا تووشی پێکان بوو.

بایرن لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ 9-2 لە دینامۆ زەگرێبی بردەوە و ئێستا پێشەنگی پاڵەوانیەتییەکەیە. یاریی داهاتووی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلای خاوەن پلەی چوارەمە و کۆمپانی چاوی لە ئامادەیی کەینە بۆ یارییەکە

پزیشک نیم، بەڵام هیوادارم شتێکی مەترسیدار نەبێت و هیواخوازم بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا ئامادەبێت.

ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری وەرزشی میونشن زۆر بە پێکانەکە نیگەرانە و گەشبین نییە

کاتێک کەین یاریگا جێدەهێڵێت، کەواتە شتێک روویداوە. هیوادارم کەین لە دارە باشەکەی ئینگلتەرا دروستکرابێت.

لەلایەکی دیکەوە، یان کریستیان درێسن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری میونشن کەمێک بە ئامادەیی کەین گەشبینە

لێدانێکی بەرکەوت، بەڵام پزیشکەکان گوتیان، پێدەچێت قورس نەبێت، پێویستە سبەی (ئەمڕۆ) جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button