ئینگلتەراگرنگترین

سڵۆت: ئەم پێشەنگایەتییە هیچ مانای نییە

راهێنەرە هۆڵەندییەکە چاوی لە دەستکەوتی گەورەیە

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول گرنگی بە پێشەنگایەتی ئێستای پرێمەرلیگ نادات، ئەمەش دوای بردنەوەی لە وۆڵڤز 2-1.

سڵۆت لە کۆی شەش یاریدا 15 خاڵی لە پرێمەرلیگ هەیە، بە جیاواز خاڵێک لەگەڵ مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ، لە پلەی یەکەمی پرێمەرلیگدا دێت.

لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا، تیمەکەی سڵۆت چوار بردنەوەی بەدوای یەک بەدەستهێنا، ئەمەش دوای بردنەوە لە ئەیسی میلان 3-1 (چامپیۆنزلیگ)، بۆرنمس 3-0 (پرێمەرلیگ)، وێستهام یونایتد 5-1 (جامی کاراباو).

سڵۆت لەبارەی پێشەنگایەتیکردنی پرێمەرلیگ دەڵێت

بەردەوام هەوڵمداوە واقعی بم، کاری یورگن گڵۆپیش سەرسووڕهێنەر بووە، هەمووان ئەم شتە زۆر باش دەزانن. دوو ساڵە بەشداری چامپیۆنزلیگییان نەکردبوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پاڵەوانیەتییەکە، خۆیان وەک تیمێکی رکابەر پیشاندا.

لەبارەی پێشەنگایەتیکردنی پرێمەرلیگ، دوای تێپەڕینی 19 یاریی لێم بپرسن، نەک دوای تێپەڕینی شەش گەڕ.

ئیبراهیما کۆناتێ، گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد، ئەمەش یەکەم گۆڵی بەرگریکارە فەڕەنسییەکەیە لە پرێمەرلیگ، محەمەد سەڵاحیش بە پێناڵتی گۆڵی دووەمی کرد

هەرچەندە گۆڵێکمان لێکرا کە نەدەبوو گۆڵ بێت، بەڵام ئەوەی باشبوو، لە دوای گۆڵەکە بەهێزەوە گەڕانەوە نێو یارییەکە، ئەمەش شتێکی باشە بۆ ئێمە.

چوارشەممە لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، لیڤەرپوول میوانداری بۆڵۆنیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button