ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا روونکردنەوە لەسەر لێدوانە پڕمشتومڕەکەی دەدات

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا لای خۆیەوە ئاوێکی بە ئاگرەکەدا کرد و نەیهێشت شەڕی لێدوانەکان پەلبکێشێ بۆ ئاستێکی هەستیارتر.

لە دوای یاریەکەیان بەرامبەر بۆڵتن لە هەفتەی رابردوو، ئارتێتا پرسیاری لێکرا سەبارەت بە رەخنەکانی بەشێک لە یاریزانەکانی سیتی لەسەر ئەو شێوازی یاریکردنە بەرگریەی گەنەرز بەرامبەریان پیادەیکرد لە یاریی لووتکەی پرێمەرلیگ لە هەفتەی رابردوو. لە وڵامدا راهێنەرە ئیسپانیەکەش لێدوانێکی تەمومژاوی دا کاتێک وتی چوار ساڵ لەو یانەیە بووە باش دەیانناسێ. ئەوەش پێپ گواردیۆلای هێنایە دەنگ و داوای روونکردنەوەی زیاتری لە میکێل کرد کە ئایا مەبەستی تۆمەتە یاساییەکانی سەر سیتی بووبێت کە دراونەتە دادگا.

ئەمشەو دوای یارییەکەی بەرامبەر لیستەر سیتی، ئارتێتا وەڵامێکی روونتر و نەرمتری دا و وتی

کاتێ دەڵێم شت دەزانم لەسەر مان سیتی، مەبەستم ئەوەبوو دەزانم چەن زۆر هەوڵ دەدەن و تێدەکۆشن. دەتوانم زۆر بە روونی دووبارەی بکەمەوە کە سەرسامم بە پێپ. خۆشیشم دەوێ. زۆریش رێزی لێدەگرم بۆ هەر شتێک بۆمی دەکات.

رەنگە ئەو لێدوانە سەرەتایەکی باش بێت بۆ هێورترکردنەوەی پەرچەکردارەکان.

ئەمشەو تۆپچیەکان بردنەوەیان تۆمارکرد و جیاوازییەکەیان لەگەڵ سیتی کەمترکردەوە کە بۆ دووەم هەفتە کەوتە داوی یەکسانبوونەوە، بەڵام ئەم جاره لەگەڵ نیوکاسڵ. سوودمەندی یەکەمیش لیڤەرپوول بوو کە خۆی گەیاندە پێشەنگی ریزبەندیەکە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button