ئه‌ڵمانیاگرنگترین

سێ ساڵە رووینەداوە؛ هاری کەین خراپی بەسەرهات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یاری لووتکەی بۆندسلیگا لە گەڕی پێنجەم هەردوو یانەی بایرن میونشن و بایەر لیڤەرکۆزن 1-1 یەکسانبوون.

بایرن کە باڵادەستی زیاتری پێوە دیاربوو لە یاریگا، لە ڕێگەی ئالکساندەر پاڤلۆڤیچی ناوەڕاستی بەرگریکارەوە ئەنجامەکەیان کردەوە کاتێک کە هێرشبەرانی باڤاری بەرامبەر گوڵی لیڤەرکۆزن دەستەوەستان بوون، لە هەمووشیان زیاتر هاری کەین.

کەین کە چوار خولەک پێش فیکەی کۆتایی بەهۆی پێکانەوە دانیشێنرا، لە یاریەکەدا تەنانەت تاکە لێدانێکیشی نەبوو بۆ تۆڕی دژبەرەکەیان.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئۆپتا، ئەوە یەکەمین جارە دوای سێ ساڵ لە یارییەکی خولدا لەو هێرشبەرە روودەدات کە وەک یاریزانی سەرەکی بەشداریپێکرابێ بەڵام هیچ لێدانێکی نەبووبێ بۆ گۆڵ.

هەر بەپێی زانیاریەکەی ئۆپتا، کۆتا جار گۆڵکارە ئینگلیزیەکە کەوتبێتە دۆخێکی هاوشێوە، سێپتەمبەری ساڵی 2021 بوو لەگەڵ تۆتنهام لە یاریەکیاندا بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس لە پرێمەرلیگ.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ڕاستیەش شایەنی بیرخستنەوەیە کە هاری کەین لە 7 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیە جیاوازەکاند 9 گۆڵی بۆ بایرن تۆماکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button