ئینگلتەراگرنگترین

سەڵاح ژمارەیەکی مێژوویی ئەگوێرۆی یەکسانکردەوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح هەنگاوێکی گەورەی دیکەی هاویشت بۆ ریزی ناوە گەورەکانی پرێمەرلیگ بەو گۆڵەی ئەمەشەو لە دژی وڵڤرهامپتن تۆماریکرد.

لە هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول بوو بە میوانی وۆڵڤز و توانی 1-2 لە خاوەن ماڵ بباتەوە. گۆڵی دووەمی ڕێدز سەڵاح تۆماریکرد لە ڕێگەی لێدانی سزا.

بەو گۆڵە، ئەستێرە میسڕیەکە ژمارەکەی ئەگوێرۆی یەکسانکردەوە (131 گۆڵ)کە بەشداریکردنە لە گۆڵ چ بە هەژاندنی تۆڕەکان بێ یاخود ئەسێست بە درێسی یانەیەکەوە لە پرێمەرلیگ.

ئێستا پێنج یاریزان لەپێش هێرشبەرەکەی لیڤەرەوە دێن لەرووی ئەو ئامارەوە. نزیکترین لێوەیە، فرانک لامپاردە کە 137 بەشداریکردنە لە گۆڵ.

چاوەڕواندەکرێ سەڵاح لامپاردیش تێپەڕێنێت هەر لەم وەرزەدا. بەڵام بۆ گەشتنەوە بە تێری هێنری کە پلەی چوارەمە، گرەوێکی قورس لەبەردەم محەمەددایە. بەوپێیە 18 بەشداریکردنی دیکەی دەوێ بۆ یەکسانبوونەوە لەگەڵ ئەفسانە فەڕەنسیەکەی ئارسیناڵ.

پێشبینی دەکرێ ئەم وەرزە کۆتا وێستگەی سەڵاح بێت لەگەڵ لیڤەرپوول. بە پێوەری ئەوەی هەر دوای رۆشتنی یۆرگن کڵۆپ گومان لە مانەوەی دەکرا، بەڵام دواتر ئارنە سڵۆت و کارگێڕی یانەکە توانیان رازی بکەن بە مانەوە لە ئانفیڵد.

هێرشبەرە 32 ساڵانەکە ئەم وەرزەی بەبەهێزی دەستپێکردووە و لە 6 گەڕدا توانیویەتی 4 گۆڵ و 4 ئەسیست بکات. ئەمشەویش کۆی گۆڵەکانی لە خولی ئینگلیزی بە درێسی یانەکەیەوە گەیاندە 161 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button