ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان سیتی لە ئیتاڵیا جێگرەوەی رۆدری دەدۆزێتەوە

Yariga App

یانەی مانچێستەر سیتی چاودێری ئەستێرەیەکی لاوی خولی ئیتاڵی دەکات بۆ جێگرتنەوەی رۆدری لە گواستنەوەی زستانەدا.

هەرچەندە گواردیۆلا رایگەیاندبوو هەریەک لە کۆڤاسیچ، گوندۆگان و ستۆنز دەتوانن لە هەمان پێگەی رۆدری یاری بکەن و شوێنەکەی پڕ دەکەنەوە، بەڵام بەگوێرەی گاردیان، مان سیتی دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا ساموێل ریچی ناوەڕاستکاری تۆرینۆ بگوازێتەوە.

تۆرینۆ بەهاوبەشی لە ئێستادا لە پلەی یەکەمی خولی ئیتاڵی دێت و ریچی رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە سەرەتای ئەم وەرزەدا. بە جۆرێک تەنها 28 خولەک بەشدارنەبووە.

ناوبراو بەوە ناسراوە توانای دیاریکردنی تێمپۆی یاریگای هەیە، دەتوانێت هێڵی ناوەڕاست ببڕێت و دابەشکاری تۆپ بێت لەنێو یاریگا. بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، چاوەڕواندەکرێت نرخی 40 ملیۆن دۆلار بێت.

تیمەکەی گواردیۆلا تووشی کێشەیەکی گەورە هات کاتێک رۆدری سوپەرستاری ستیزن پێککرا و دواتریش راگەیەندرا تا وەرزی داهاتوو ناگەڕێتەوە یاریگاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button