عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ هەولێر بەبۆنەی بردنەوەکەی لە دهۆک پاداشتی یاریزانەکانی دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی هەولێر بڕیاریداوە بەبۆنەی بردنەوەکەیان لە دهۆک یاریزانەکانی بە 10 ملیۆن دینار پاداشت بکات.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، دوای بردنەوەکەیان لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر دهۆک، موئەیەد مەغدید سەرۆکی یانەی هەولێر لە ژووری جلگۆڕین لە یاریگای دهۆک پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یاریزانەکان و دەستەی راهێنەران کردووە و بەڵێنی بە یاریزانەکانی یانەکەی داوە پاداشتی داراییان بکات.

هێلیۆ مۆنتێرۆ و شێرکۆ کەریم و هەڵۆ فایەق
هێلیۆ مۆنتێرۆ و شێرکۆ کەریم و هەڵۆ فایەق

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بە نزیکەی 10 ملیۆن دینار پاداشتی یاریزانانی یانەکەیان دەکات، بۆ ئەوەی یاریزانەکانی یانەکەیان بە ورەیەکی بەرزەوە بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر زەوڕا ئامادەبن، کە هەولێر هەردوو یارییەکەی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دیالا و دهۆک بردەوە و لە پێشەنگی خولەکە خاوەنی 6 خاڵە.

هەولێر لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە دهۆکی بردەوە کە هێلیۆ مۆنتێرۆ لە خولەکی 78 تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد، لە گەڕی سێیەمدا هەولێر لە یاریگای فڕانسۆ هەریری میوانداریی زەوڕا دەکات کە هەردووکیان خاوەنی 6 خاڵن و هەردوو یارییەکەیان بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button