ئینگلتەراگرنگترین

سوپەر کۆمپیوتەرێک پێشبینی براوەی خولی ئینگلیزی دەکات

مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ شۆك ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

بەمەبەستی دیاریکردنی ریزبەندی تیپەکانی خولی ئینگلیزی له‌م وه‌رزه‌ تۆڕی ئاماری ئۆپتا پێشبینییەکی گرنگی بۆ هاندەرانی تۆپی پێی ئینگلیزی کرد، ئه‌مه‌ش لەلایەن سوپەر کۆمپیوتەرێکەوە پێشبینیه‌كه‌ كراوه‌.

ئەم پێشبینیانە هەواڵێکی خۆشی به‌ پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی و هاندەرانی تیپەکەی گه‌یاند، چونکە کۆمپیوتەرەکە پێشبینی ئەوەی کردووه‌، كه‌ سیتی پێنجەم نازناوی لەسەریەک لە خولی ئینگلیزیدا بەدەستبهێنێت.

سوپه‌ر کۆمپیوتەره‌كه‌ی ئۆپتا پێشبینی کردووە کە مانچێستەر سیتی 91 خاڵ بەدەستبهێنێت، کە هه‌مان ژماره‌ی خاڵی وه‌رزی رابردووه‌ کە وایکردووە چوارەم نازناوی لەسەریەک بەدەستبهێنێت.

هەروەها کۆمپیوتەرەکە پێشبینی ئەوەشی کردووە، ئارسیناڵ کە وه‌رزی رابردوو پله‌ی  دووەمی بەدەستهێناوە، بە 10 خاڵ لەدوای مانچێستەر سیتی بێت، پێشبینی كردووه‌ تۆپچیه‌كان 81 خاڵ کۆبكه‌نه‌وه‌ هەشت خاڵ له‌ وه‌رزی رابردوو کەمتر به‌ده‌ستبهێنن.

لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 77 خاڵ پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت، ئەمەش به‌ به‌راورد به‌ وه‌رزی رابردوو ژماره‌ و پێگه‌ی لیڤه‌رپوول باشتره‌، کۆمپیوتەرەکە پێشبینی كردووه‌، چێڵسی لە پلەی چوارەمدا بێت، ئاستۆڤێلاش ببێته‌ خاوه‌ن پله‌ی پێنجه‌م.

پێشبینی دەکرێت نیوکاسڵ و تۆتنهام پلەی شەشەم و حەفتەم بەدەستبهێنن، لە بەرامبەردا مانچێستەر یونایتد له‌ پلەی هەشتەمی ریزبەندی بێت .

یانه‌كانی برایتۆن، فولهام، برێنتفۆرد، وێستهام، کریستاڵ پاڵاس، بۆرنمۆس و نۆتینگام فۆڕێست لە پلەی نۆیەمەوە تا پانزەیەمیان بەدەست بهێنن.

ئه‌م پێشبینه‌ له‌ پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیاڵ مێدیا ناره‌زایه‌تی  هاندەرانی ئارسیناڵی لێکەوتەوە، له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاردانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌بووه‌.

هانده‌رێكی ئارسیناڵ لە پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی: ئایا کەسێک بە ئۆپتای رانه‌گه‌یاندوه‌، کە ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ  رۆدری کۆتایی هاتووە؟

یه‌كێكی دیكه‌ش نووسیویه‌تی، ئۆپتا له‌ دیاریكردنی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ڵه‌ی كردووه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك ئارسیناڵ ئه‌م وه‌رزه‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنیت و مانچێسته‌ر سیتیش ده‌بێته‌ خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م.

بابەتی زیاتر

Back to top button