ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

یۆڤینتۆس رۆناڵدۆ شۆك ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

كێشه‌كانی نێوان یۆڤینتۆس و رۆناڵدۆ جارێكی دیكه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ و یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ده‌یه‌وێت تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگا بدات.

له‌ ماوه‌ی رابردوو یانە یۆڤینتۆس، له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ  له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی رابردوو یاریزانه‌كه‌ كێشه‌ له‌ نێوانیان دروست بوو، دواجار دادگا بڕیاریدا، یۆڤینتۆس  بڕی 9.8 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەستێرە پورتوگالییەکە.

رۆناڵدۆ، لە ساڵی 2018 تا 2021 له‌ خانمه‌ پیره‌كه‌ یاریكرد، له‌و ماوه‌یه‌دا 134 یاریی كردووه‌، 101 گۆڵ و 22 ئه‌سیستی هه‌بووه‌.

یوڤینتۆس لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا 50%ی مووچەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سەرجەم یاریزانانی تیپی یەکەمی بڕیبوو، بەڵام ئەستێرە پورتوگالییەکە ئەو بابەتەی گه‌وره‌كرد و سكاڵای تۆماركرد، بە بیانووی ئەوەی ئەم لێبڕینە بەبێ رەزامەندی ئەو کراوە.

دادگای وه‌رزشی ناوبژیوانی کە رۆناڵدۆ له‌م دادگایه‌ سکاڵاکەی تۆمار کرد، بڕیاریدا، دادگا تۆرینۆ ده‌بێت یۆڤینتۆس پابەند بکات  بڕی 9.8 ملیۆن یۆرۆ، بداته‌ دۆن، ئەمە جگە لە سوود و تێچووی دادگا، كه‌ یاریزانه‌ پۆرتوگالیه‌كه‌ له‌ له‌ داواكه‌ی داوای 19 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی کرد، بەڵام دادگا ئەو بڕە پارەیەی بە رێژەی 50% کەمکردەوە.

ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لەو بەڵگەنامانەی دوای کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری یۆڤینتۆس دەرچووە، سەبارەت بە دۆسیەی ڕۆناڵدۆ تانەیەک پێشکەش بە بەشی کار لە دادگای تۆرینۆ كراوه‌، كه‌ یانه‌كه‌ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی خسۆته‌ روو، روونبووته‌وه‌، زۆرێک لە یاریزانان بە نهێنی و لە پشت پەردەوە رێککەوتنیان کردووە، بۆ ئەوەی  مووچه‌كه‌یان بە شێوەیەکی جیاواز وەربگرن، لە شێوەی پاداشت و گرێبەستی سپۆنسەری، یه‌كێك له‌م یاریزانانه‌ش رۆناڵدۆ بووه‌.

یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگای دادگا و به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌ڵگه‌كان بیسه‌لمێنێت كه‌ رۆناڵدۆ ته‌واوی پاره‌ی مووچه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی سپۆنسه‌ر و پاداشت وه‌رگرتووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button