یاریگا
به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی نا وه‌رزشی، فیفا بڕیاریدا ئیمیلیانۆ مارتینێز بۆ دوو یاری داهاتووی ئه‌رجه‌نتین سڕ بكات
یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فیفا بڕیاریدا ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێز بۆ دوو یاری بەهۆی رەفتاری ناشرینەوە سڕ بكات.
مارتینێز لە دوو یاری داهاتووی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 بەرامبەر ڤەنزوێلا و بۆلیڤیا كه بڕیاره لە مانگی ئۆکتۆبەر بكرێت بەشداری ناکات.
#Eliminatorias🏆 La FIFA dio a conocer la sanción impuesta al arquero de la Selección @Argentina, Emiliano Martínez.
📝 https://t.co/JuhOpn5EbK pic.twitter.com/MJvmO2OrX4
— AFA (@afa) September 27, 2024
بڕیاری سڕکردنی گۆڵپارێزه‌كه‌ی ئاستۆن ڤێلا دوای ئه‌وه‌دێت، بەهۆی دوو رووداو له یارییه‌كانی به‌رامبه‌ر چیلی و کۆڵۆمبیا مارتێنێز چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی نا وه‌رزشی كرد، بەو پێیەی ئاهەنگی گێڕا بە ئەنجامدانی ئاماژەیەکی قێزەون لەگەڵ نازناوه‌كه، هەروەک چۆن دوای بردنەوەی مۆندیالی 2022 ئاهەنگی گێڕا، به‌ڵام سزا نه‌درا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئیمیلیانۆ مارتینێز بەرپرسیارێتی هەڵسوکەوتە ناشرینەکانی و پێشێلکردنی یاساکانی یاری لە ئەستۆ دەگرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی لێژنه‌ی ته‌مبێكردنی فیفا نین.