ئینگلتەراگرنگترین

پەیامێک لە گواردیۆلاوە بۆ ئارتێتا؛ بێ پێچ و پەنا قسە بکە

گواردیۆلا داوای روونکردنەوە لە ئارتێتا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی، داوای روونکردنەوە لە میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ دەکات.

کاردانەوەکانی دوای یاریی ئاگرینی هەفتەی پێشووی نێوان مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ 2-2 بەردەوامن. گواردیۆلا داوای لە ئارتێتا کردووە، روونکردنەوە لەسەر قسەیەکی بکات، کە بەر لە یاریی جامی کاراباو بەرامبەر بۆڵتن کردبووی.

ئارتێتا لە پرێس کۆنفڕانسەکە رایگەیاندبوو

پێشتر بۆ ماوەی چوار ساڵ لە مانچێستەر سیتی بووم، هەموو زانیارییەکم لەسەر یانەکە هەیە، بڕوام پێبکەن، هەموو شتێک دەزانم.

گواردیۆلا ئەم قسەیەی ئارتێتا بە هەند وەرگرتووە، لە پرێس کۆنفڕانسی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد گوتی

دەبێ جاری داهاتوو، میکێل زیاتر روون بێت و پێمان بڵێت، مەبەستی چییە. ئەو دەڵێت بۆ ماوەی چوار ساڵ لە مان سیتی بووە و هەموو شتێک لەبارەی یانەکە دەزانێت. لەوانەیە قسەکانی پەیوەندی بە تۆمەتی 115 سەرپێچییە داراییەکە بێت، لەوانەیە زانیاری لەسەر بابەتەکە هەبێت.

جاری داهاتوو، هەروەک چۆن پەیوەندییەکی باشم لەگەڵدا هەیە، هیودارم وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە و بزانین مەبەستی چیبووە. لەجیاتی ئەوەی بەناڕوونی باسی بابەتەکان بکات، حەز دەکەم زۆر ورد بێت.

مان سیتی ئەمڕۆ لە سەینت جەیمسس پارک دەبێتە میوانی نیوکاسڵ یونایتد و ئارسیناڵیش میوانداری لێستەر سیتی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button