ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری وۆڵڤز V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لیڤەرپوولی ئارنە سڵۆت لە یارییەكی دیكەی پرێمەرلیگدا رووبەرووی وۆڵڤز دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان وۆڵڤز لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول ئامانجی ئەوەیە فشارەكان لەسەر مانچێستەر سیتی پێشەنگ زیاتر بكات و دەیەوێت سێ خاڵی دیكە لە وۆڵڤز وەربگرێت.

وۆلڤز بە راهێنەرایەتیكردنی گاری ئۆنیڵ دەستپێكێكی خراپیان لە وەرزی نوێ نووسیەوە و لە كۆی پێنج یاری لە چوار یاری تووشی شكست بوون و لە یارییەكیش یەكسان بوون، بەرامبەر یانەكانی ئارسیناڵ، چێڵسی، نیوكاسڵ و ئاستۆن ڤیلا دۆڕاون بەرامبەر نۆتینگهامیش یەكساب بوون.

لە كۆی 15 خاڵ تەنیا یەك خاڵیان وەرگرتووە و لە ریزبەندی 19 پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا رێدز لە كۆی پێنج یاری لە چوار یاری بەرامبەر یانەكانی ئیپسویچ تاون، برێنتفۆرد، مانچێستەر یونایتد، بۆرنمس براوە بوون و بەرامبەر نۆتینگهام یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن و بە جیاوازی یەك خاڵ لە دوای مانچێستەر سیتی پێشەنگەوەن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

وۆڵڤز بە بێ چەندین یاریزانی یاری دەكات و هەریەك لە مۆسكێرا، تۆتی گۆمێز، ئێنسۆ گۆنزالێز، مێوبیۆ، تراوری و ساسا كالادزیچ رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا سڵۆت گەڕانەوەی ئەلیسنی بۆ پێكهاتەی تیمەكەی راگەیاند و هارڤی ئیلیەت ناتوانێت بەشداری یارییەكە بكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی وۆڵڤز

جۆنستن

سێمیدۆ، بوینۆ، داوسن، ئایت نوری

بێلیگارد، ئاندرێ، گۆمێز، كونها

لێمینا ، لارسن

پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن

گراڤنبێرخ، ماك ئایستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، دیاز

نونیز

بابەتی زیاتر

Back to top button