ئینگلتەراگرنگترین

مارێسکا: بەمزووانە دووانەیەکی بەهێز لە هێڵی ناوەڕاست دروست دەکەین

یاریزانێک نزیکە لە گەڕانەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆمیۆ لاڤیا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی چێڵسی و لەوانەیە ناوی لە پێکهاتەی ئەمڕۆی چێڵسی بەرامبەر برایتندا هەبێت.

مانگی رابردوو، لاڤیا لە مەشقەکاندا تووشی پێکانی ران بوو، بۆیە بۆ ماوەی پێنج هەفتە دوورکەوتەوە. لاڤیا وەرزی رابردوو بەبڕی 53 ملیۆن پاوەند لە ساوسامتنەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد و تەنیا وەکو یاریزانی یەدەک بەشداری لە یەک یاریدا کرد و تووشی پێکان بوو.

ئێنزۆ مارێسکا لەبارەی ئامادەبوونی لاڤیا دەڵێت

لاڤیا بۆ یاریی داهاتوو ئامادەیە، خەریکین لەڕووی جەستەییەوە بە تەواوی ئامادەی دەکەین و دواتر بڕیاری بەشداریکردنی لە یارییەکە دەدەین. گرنگترین بابەت ئەوەیە، بە تەواوی ئامادەی بکەین.

لاڤیا یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی هێڵی ناوەڕاست و لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی مارێسکا، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ مۆیسس کایسێدۆ، سەرەکی بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button