ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری ئارسیناڵ V لێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شەممە لە یارییەكی دیكەی هەفتەی شەشەمدا ئارسیناڵ میوانداری لێستەر سیتی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری لێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ كە هەفتەی رابردوو بە گۆڵێكی كوشندە لە دوا خولەكەكانی كۆتایی یارییەكەدا بەرامبەر مانچێستەر سیتی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا ئەمڕۆ میوانداری لێستەر سیتی دەكات.

گەنەرز بە سێ بردنەوە بەرامبەر یانەكانی وڵڤز، ئاستۆن ڤیلا و تۆتنهام و دوو یەكسان بوون بەرامبەر برایتن و مانچێستەر سیتی وەرزی 2024/25یان دەستپێكردووە.

بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە پێنج یاریدا ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگیان گرتووە و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای مانچێستەر سیتی پێشەنگەوەن.

لە بەرامبەردا لێستەر سیتی كە ئەم وەرزە لە چامپیۆنشیپەوە گەڕانەوە پرێمەرلیگ لە كۆی پێنج یاڕی نەیانتوانیوە هیچ یارییەك ببەنەوە و بەرامبەر یانەكانی فولهام و ئاستۆن ڤیلا دۆڕاون و بەرامبەر یانەكانی تۆتنهام، كریستاڵ پاڵاس و ئێڤەرتن یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ بە سێ یەكسان بوون لە ریزبەندی پازدەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ لە یاری رابردوو بەرامبەر مانچێستەر سیتی لیاندرۆ ترۆسارد بە كارتی سوور كرایە دەرەوە و ناتوانێت بەشداری یارییەكە بكات.

هەریەك لە یاریزانان مارتن ئۆدیگارد، ئالێكساندەر زێنچینكۆ، تۆمیاسو، كیران تێرنی و میكێل مێرینۆ رووبەرووی لێستەر سیتی دەبێتەوە.

هەروەها گومان لە بەشداریكردنی رایا گۆڵپارێزی سەرەكی ئارسیناڵ دەكرێت.

لە بەرامبەردا لێستەر بە بێ تواناكانی هەریەك لە پاستن داكا، جەیكوب ستالارزیك و ڤێسترگارد رووبەرووی گەنەرز دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

نێتۆ

تیمبەر، سالیبا، گابریێل، كالافیۆری

هاڤێرتز، پارتی، رایس

ساكا, خێسوس، مارتێنیلی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لێستەر سیتی

هێرمانسن

جەستن، فایس، ئۆكۆلی، كریستیانسن

وینكس، ئێندیدی

ئایۆ، بۆنانۆت، ماڤیدیدی

ڤاردی

بابەتی زیاتر

Back to top button