ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری نیوكاسڵ یونایتد V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شەممە لە یاری كردنەوەی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگدا نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30 نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای سانت جەیمس پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی هەفتەی رابردوو میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتاییهات.

سیتی بە چوار بردنەوەی لەسەر یەك بەرامبەر یانەكانی چێڵسی، ئیپسویچ تاون، وێستهام و برێنتفۆرد و یەكسان بوونێك بەرامبەر ئارسیناڵ دەستی بە وەرزی نوێی خولی ئینگلیزی كردووە.

لە بەرامبەردا نیوكاسڵ بە شێوەیەكی خراپ وەرزی نوێیان دەستپێكردووە و لە كۆی پێنج یاری تەنیا لە سێ یاری براوە بوون و یارییەك یەكسان بوون یارییەكی دیكەش دۆڕاون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

نیوكاسڵ یونایتد بە بێ چەند یاریزانێكی ئامادەی یارییەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەبن و هەریەك لە یاریزانان جەمال لاسێلس، بۆتمان، كاڵۆم وێڵسن، لێویس مێڵی و مات تارگێت ناتوانن ئامادەی یارییەكە ببن.

لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی بە بێ چەند ئەستێرەیەكی سەرەكی یاری دەكات و هەریەك لە كێڤن دی برۆین، رۆدری، ئاكێ و ئۆسكار بۆب بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری بكەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ یونایتد

پۆپ

لێڤرامێنتۆ، شار، بێرن، هاڵ

تۆنالی، گویمارێش، جۆیلینتن

بارنس، مێرفی، گۆردن

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

لێویس، دیاز، ئاكانجی، ڤاردیۆڵ

بێرناردۆ، كۆڤاسیچ، گوندۆگان

ساڤیۆ، هالاند ، دۆكو

بابەتی زیاتر

Back to top button